ئەڵقەی 11 – (وهرزی سێیەم) – چاوگ بەشێوازێکی نوێ دەستپێدەکاتەوە
- پۆدکاستی چاوگ دووبارە دەستپێدەکاتەوە، پلان و بەرنامە نوێیەکانمان چین؟ (06:37)
- ئەڵقەی ڕەنگاڵە بۆ قسەکردن لەسەر زنجیرە و فیلم و ناساندنی کتێب، لە پشووی چاوگ. (07:20)
- بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی دەربارەی سەرچاوەکراوە، پیشاندانی وێنە گەورەکە و ناساندنی تەواوی پڕۆژە سەرچاوەکراوەکان. (16:31)
- بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی دایک و باوکان، بۆ پەروەردەیەکی تەندرووست لە بابەتە تەکنەلۆجییەکان، چۆن دەستی منداڵەکانمان بگرین تا لە داهاتوودا ببنە کەسانی شارەزا؟ (27:45)
- وەڵامی هەندێک لە پرسیاری گوێگران. (30:02)
- کارکردنی مەکینەکانی گەڕان و کۆکردنەوەی زانیاریی بەکارهێنەران. (40:10)
- لەگەڵ چەندین بابەت و تەوەری تر کە خراونەتە بەرباس و وتووێژ.
بەشداربووان:
- سیامەند نەریمان
- ئالان هیلال
- ئاراس نوری
- هاوکار خەلیل
- بڕوا سەلام
- ڕێبین سەربەست