ئەڵقەی 10 – (وهرزی سێیەم) – داهاتووی ئامێر و سیستەم و وێبگەڕەکان
چەند باسێکی گشتیی لەسەر کارکردن لە ماڵەوە و تێکچوونی کاتی کارکردن و خەوتن و لایەنە خراپەکانی. (04:50) بەناوبانگترین وێبگەڕەکانی ساڵی 2021 پەیوەندی بە ژمارەی بەکارهێنەرانی مۆبایل و کۆمپیوتەر. (13:00) هەوڵەکاتی یەکیەتی ئەوروپا بەرامبەر قۆرغکاری کۆمپانیا زەبەلاحەکان ئایا لە داهاتوودا کۆمپانیایەک دەتوانێت ڕکابەرییان بکات؟ (25:07) ڕێژەی هەلی کار بۆ بواری ژیری دەستکرد ڕوو لە زیادبوونە. (49:10) گرێبەستی نێوان کۆمپانیای هواوی و وەزارەتی پەروەردە. (50:52) گوێگر و پەخشەری پۆدکاست بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە. (56:21) لەگەڵ چەندین بابەت و تەوەری تر کە خراونەتە بەرباس و وتووێژ. بەشداربووان: ئالان هیلال ئاراس نوری ڕێبین سەربەست سیامەند نەریمان بڕوا سەلام