ئەڵقەی 16 – (وهرزی سێیەم) – سەرچاوەکراوە واتە ئازادیی، نەک خۆڕایی و خراپ
- چۆن باشتر لە سەرچاوە کراوە تێبگەین؟ ئایا ئازادیی لە نەرمەواڵە واتە خراپ و داخراوی واتە باش؟ (01:47)
- وەشانی 5.15 دەنکی لینوکس بڵاوکرایەوە (14:31)
- لەوە بەدوا دەتوانیت لەگەڵ هاوڕێ و کەسە نزیکەکانت تەماشای زنجیرە و فیلمەکان بکەن، لە ڕێگەی فەیس تایم. (15:48)
- بۆچی گووگڵ بیر لە درووستکردنی بەرنامەیەکی بەکاربەریی ناکاتەوە بۆ نامەناردن و پەیوەندی گرتن؟ (17:16)
- ئایا پێویستە هەموو ماڵپەڕێک بکرێتە بەرنامەی بەکاربەریی؟ (24:39)
- ئێستا دەتوانیت ئوبونتو لەسەر ڕاسپبێری پای دابمەزرێنیت (30:21)
- کتێبی (بازاڕدۆزیی دیجیتاڵی) لە نووسینی (ئاراس نوری) و (ڕەسوڵ ساڵح) بڵاوکرایەوە (35:44)
- کتێبی (پوختەی ڕێنووس و خاڵبەندی) لە نووسینی (دیاکۆ هاشمی) بڵاودەکرێتەوە (38:59)
- دەست خۆشی لایک کردن، بێ کاتی خەڵکی و قسەکردن لەسەر هەموو بابەتێک، بۆچی بووەتە بەشێک لە شێوازی ژیان؟ (39:15)
- زمانی ڕەست و جیاوازییەکەی لەگەڵ زمانەکانی تری پڕۆگرامسازی (51:29)
- بیرۆکەیەکی نوێ لە چاوگ، بۆ گفتوگۆ و بڵاوکردنەوەی وانەی سەرهێڵ بە ڕاستەوخۆ (53:48)
- بڵاوکردنەوەی زانیاریی ناتەواو و ناڕاست، دەربارەی سیستەمەکانی بەڕێوەبردنی ناوەڕۆک و بەتایبەتیش وۆردپرێس (55:51)
- لەگەڵ چەندین بابەت و تەوەری تر کە خراونەتە بەرباس و وتووێژ.
بەشداربووان:
- سیامەند نەریمان
- ئاراس نوری
- ئالان هیلال
- بڕوا سەلام
- ڕێبین سەربەست