ئەڵقەی 27 - پۆدکاستی چاوگ
١. پرسیاری گوێگران (تاکو 00:37:00 خولەک) • هۆکار چییە مۆبایلی سۆنی وەکو سامسۆنگ و ئەپڵ تەشەنەی نەکردووە، بەمەرجێک سۆنی لەو بوارەدا زۆر پێشینەی هەیە و تەکنیکی مەزنی هەیە (کارا پیری) • فێربوونی زمانی ئینگلیزی زۆر ئاستەمە بۆم، هەمان کات زۆر حەزم لە کۆدنوسینە و لە سەرەتاییەوە خۆم فێری GWbasic کردووە. ئەوەی ساردم دەکاتەوە زمانەکەیە زۆر قورسە (کاروان م.حەمە) • ئەو مۆبایلانەی لە ئەوروپاوە دێن، زۆر سەیرە ناتوانن 4G وەرگرن لێرە. کەچی هەمان مۆبایل لەتورکیا کێشەی 4G نییە و زۆر خێرایە. (سەرکەوت هەندرێن) • من حەزم لە فلیمی زۆر ناسراو و بەربڵاو نییە، لە زنجیرەش حەزم لە گەیم ئۆف ثرۆنس نەبوو. ئایا من کێشەم هەیە؟ (نەوزاد محێدین) • هەروەها ڕای بەشداربووان لەسەر پرسیارەکان و ئامۆژگاری ئێمە بۆیان …. ٢. بەشی هەواڵ و بەدواداچونی زانستی (تاکو 02:01:00 خولەک) • گووگڵ هەڵدەستێت بەدانانی یاسایەک/ڕێگەیەک بۆ بەستانداردکردنی ڕیکلام بەئامانجی کەمکردنەوەی ئامڕازەکانی ڕێگرتنی ڕیکلام لەسەر وێب. • کێشەکانی تەختەکلیلی کوردی لەپڕۆژەکانی وێب و ویکیپیدیا. زۆربوونی تەختەکلیلی جیاواز و کامەیان ستانداردن؟ • تاقیگەکانی IBM گەشتونەتە گیراوە یان تێکەڵەیەکی کانزایی کە دەتوانێت تاوەکو ٣٣٠ تێرابایت لەسەر هاردەکەی جێگا بکاتەوە کۆمەڵێک بابەت و هەواڵی تر بەدورودرێژی ……. ٣. بەشی ڕەنگاڵە و فلیم و دراما • دەربارەی فلیمی alien covenant • وە کورتەیەک دەربارەی فلیمی پشتگوێخراوی The Wall • ئەڵقەیەکی نوێی game of thrones لە وەرزی 7 بەهەڵە پەخش دەکرێت هەندێک وتوێژ دەربارەیان و کورتکردنەوەی ناوەڕۆکیان ————- پەخشی ڕادیۆیی یان پۆدکاستی چاوگ بەرنامەیەکی دەنگی زانستی بەردەوامە لەسەر دواهەمین هەواڵەکانی ئایتی و یاری و فلیم و دراماکان بە زمانی کوردی. لەگەڵ کۆمەڵێک خەڵکی شارەزای ئەو بوارە لە کوردستان و دەرەوەی پێکەوە. chawg.org فەیسبووک https://www.facebook.com/chawg تویتەر https://twitter.com/chawg کەناڵی سەرەکی پەخشی ڕادیۆیی چاوگ @chawgpodcast لەسەر تونئین، کە یەکێک لە گەورەترین سەنتەر و برۆدکاستی جیهانییە: tun.in/pigDz یاخود لە ئایتونسی ئەپڵ کە بە فەرمی ڕێگەی داوە: itun.es/i67x5mL یانیش لە کەناڵی چاوگ لە یوتوب: www.youtube.com/c/ChawgOrgCast