ئەڵقەی 26 - پۆدکاستی چاوگ

١. پرسیاری گوێگران (تاکو 00:32:40 خولەک) • وەکو کچێک و لەکوردستان، لە زانکۆی تەکنەلۆژیم. بەڵام زۆر لەداهاتووم دەترسم، ئایا چی بکەم باشترینە لای ئێوە. مانەوە یاخود گۆڕینی بەش و کۆلێژ (لانە ڕەزا) • من لە دەوروبەری سلێمانیم، جۆری وایفای تیشک نێت بەکاردەهێنم پرسیارەکەم لەوەدایە کە هەرچەندە پاسۆردی وایفایەکەم شاردۆتەوە و زووبەزوویش دەیگۆڕم بەڵام هەر دەشکێنرێت و لەلایەن کەسانی ترەوە (محەمەد عاسی) • هەموو ئامێرەکانمان بەبێ وایەر پەیوەندی بە ڕاوتەری ماڵەوە هەیە، بەڵام کێشەمان ئەوەیە زۆر جـــام دەکات و دەبێت ڕیستارتی ڕووتەر/ڕاوتەرەوە بکەینەوە و بێزار بووین (نەوزاد کاکە برا) هەروەها ڕای بەشداربووان لەسەر پرسیارەکان و ئامۆژگاری ئێمە بۆیان …. ٢. بەشی هەواڵ و بەدواداچونی زانستی (تاکو 01:50:40 خولەک) • گەشتی هاوینەو پەیوەندی گرتن بەتۆڕە بێتەلەکانەوە (Wi-fi Hotspot) لە کافتریاو هۆتێل‌و ڕیستۆرانت ..هتد پاشان خۆپاراستن لە کەسی نەخوازراو (Hacker)و چەند ئامۆژگارییەک. • شێوازی نووسین و داڕشتنی وتار لەویکیدا چۆنە؟ کێشەکانی چین و بەکارهێنەرە نوێیەکانی ویکیپیدیای سۆرانی تووشی چ کێشەیەک بوونەتەوە؟ • کۆمپانیای هایپەر لووپ پرۆتایپێکی نوی یاخود نمونەیەکی نوێیان نیشان داوە، کە خێراییەکەی دەگاتە ٣٣٠ کم بۆ سەعاتێک لە لولەی کانزایی و بەهێزی ڕاکێشانی موگناتیسی hyperloop-one.com/blog/hyperloop-g…ery-time-we-test • حکومەتی ئەلیکترۆنی و مەرەکەب نەماوە بۆیە سیستەمەکەیان، کە ئەلیکترۆنییە. www.radiodang.org/drezha.aspx?code=698 کۆمەڵێک بابەت و هەواڵی تر بەدورودرێژی ……. ٣. بەشی ڕەنگاڵە و فلیم و دراما • دەربارەی کتێبی هەفتە کە ( Java How to Program ) کورتەیەک گرنگی ئەو کتێبە www.deitel.com/Books/Java/JavaHo…3656/Default.aspx • فیلم ئەنیمەیشنی Leap • ویل سمیث فلیمێکی هەیە لەبەرهەمهێنانی نێتفلیکس بەناوی Bright • بروس ویڵس فلیمی Death Wish ساڵی ١٩٧٢ ی ئەکتەری کۆچکردوو چارلس برۆنسۆن نوێ دەکەنەوە، کە ٢٣ مانگی یازدە دێتە سینەما. • تارانتینۆ دەیەوێت جێنفەر لۆرێنس و براد بیت لە فلیمێک کۆبکاتەوە. هەندێک وتوێژ دەربارەیان و کورتکردنەوەی ناوەڕۆکیان ————- پەخشی ڕادیۆیی یان پۆدکاستی چاوگ بەرنامەیەکی دەنگی زانستی بەردەوامە لەسەر دواهەمین هەواڵەکانی ئایتی و یاری و فلیم و دراماکان بە زمانی کوردی. لەگەڵ کۆمەڵێک خەڵکی شارەزای ئەو بوارە لە کوردستان و دەرەوەی پێکەوە. chawg.org فەیسبووک https://www.facebook.com/chawg تویتەر https://twitter.com/chawg کەناڵی سەرەکی پەخشی ڕادیۆیی چاوگ @chawgpodcast لەسەر تونئین، کە یەکێک لە گەورەترین سەنتەر و برۆدکاستی جیهانییە: tun.in/pigDz یاخود لە ئایتونسی ئەپڵ کە بە فەرمی ڕێگەی داوە: itun.es/i67x5mL یانیش لە کەناڵی چاوگ لە یوتوب: www.youtube.com/c/ChawgOrgCast

2356 232

Suggested Podcasts

Dixie De La Tour

Mike Arce | Loud Rumor | Fitness Business Growth

National Air Filtration Association

Morgan Z. Sowell

Hassan A Ali

Insurance as Career