ئەڵقەی 25- پۆدکاستی چاوگ
١. پرسیاری گوێگران (تاکو 00:45:02 خولەک) • چۆن ژمارە بلۆک بکەم لە سپامی ڤایبەر و تانگۆ و تێلیگرام. وە لە تەلەفۆنی ئاسایی؟ (ڕەوا ڕزگار) • ژیریی دەستکرد چۆنە و دەشێت ببێتە ڕاست؟ ئایا هەر درۆیە یان مرۆڤ قەت ناتوانێت (دونیا کەمال) • ئایا مانای OOP چییە و تێگەشتن لێی چۆنە؟ (دانیەڵ عەبدوڵا) • پەڕگە گواستنەوەی لە نێوان ماک و ویندۆز، یان بەپێچەوانەوە بۆ توشی کێشە دەبین؟ جۆری فۆرماتی هارددیسک کاریگەری چییە؟ (زانا عومەر) هەروەها ڕای بەشداربووان لەسەر پرسیارەکان و ئامۆژگاری ئێمە بۆیان بەدرودرێژی …. ٢. بەشی هەواڵ و بەدواداچونی زانستی (تاکو 01:47:08 خولەک) • ناساندنی پڕۆژەی ویکیمیدیا کۆمۆنز تایبەت بەبارکردنی پەڕگەکان (فایلی دەنگی، وێنەیی، ڤیدیۆ). گرنگی ئەم پڕۆژەیە چییە؟ چ سوودێکی بۆ من دەبێت ئەگەر بەشداری بکەم؟ • ویندۆزفۆن کۆتایی پێ ھات، ویندۆزی سورفەیس ساڵی داھاتوو شوێنی دەگرێتەوە. • ئوبونتو بەدوای پرۆگرامی بنەڕەت دەگەڕێت بۆ ئەوەی جێگری بکات لە سیستەمی نوێکەی کە ١٨.٤ و بۆ ئەم مەبەستە ڕاپرسی بۆ بەکارهێنەران داناوە و بەدوای ستراتیژی نوێدا دەگەڕێت. کۆمەڵێک بابەت و هەواڵی تر ……. ٣. بەشی ڕەنگاڵە و فلیم و دراما • دەربارەی کتێبی ئەم هەفتەیە کتێبی operating system conceptsgithub.com/yuanhui-yang/Operat…209th%20Edition.pdf • فیلمی gifted www.imdb.com/title/tt4481414/ • دەربارەی زنجیرەی Sons of Anarchy هەندێک وتوێژ دەربارەیان و کورتکردنەوەی ناوەڕۆکیان ————- پەخشی ڕادیۆیی یان پۆدکاستی چاوگ بەرنامەیەکی دەنگی زانستی بەردەوامە لەسەر دواهەمین هەواڵەکانی ئایتی و یاری و فلیم و دراماکان بە زمانی کوردی. لەگەڵ کۆمەڵێک خەڵکی شارەزای ئەو بوارە لە کوردستان و دەرەوەی پێکەوە. chawg.org فەیسبووک https://www.facebook.com/chawg تویتەر https://twitter.com/chawg کەناڵی سەرەکی پەخشی ڕادیۆیی چاوگ @chawgpodcast لەسەر تونئین، کە یەکێک لە گەورەترین سەنتەر و برۆدکاستی جیهانییە: tun.in/pigDz یاخود لە ئایتونسی ئەپڵ کە بە فەرمی ڕێگەی داوە: itun.es/i67x5mL یانیش لە کەناڵی چاوگ لە یوتوب: www.youtube.com/c/ChawgOrgCast