ئەڵقەی 17 - پۆدکاستی چاوگ
# بەشی هەواڵە زانستییەکان و پرسیاری گوێگران) ▪ ناونانی پەڕگە دەبێتە ھۆی وەستانی ویندۆز. ▪ ئاندی ڕوبن، دامەزرێنەری ئەندرۆید مۆبایلێکی نوێی ئاشکرا کرد. ▪ مایکرۆسۆفت پارە دەداتە خەڵکی بۆ بەکارهێنی مەکینەی گەڕانەکەی، بینگ. ▪ دۆجۆ، بۆ پاراستنی ڕایەڵەی شوێنەکەت/ماڵەوە. ▪ ئینتێڵ لە ڕێگای Compute Card کۆمپیتەر دەخاتە ناو دەستەکانت. ▪ مایکرۆسۆفت سکایپیش وەک سناپچات لێک دەکات. ▪ ئاسوس زنجیرەیەک لە لاپتۆپ نمایش دەکات لە پێشانگای سالانەی کۆمپیوت ئێکس ▪ سامباکرای وەکو کونێک لە سیستەمەکانی لینوکس دۆزرایەوە، پاتچی بکە. ▪ بازاڕی ئەوروپی دەیەوێت پرۆژەی WiFi4EU لە ٨٠٠٠ شوێن بەردەست بکات. ▪ لە ١٧ ئەم مانگە گەورەدابەشکراوی دێبیان وەشاندنی Debian 9 Stretch دەوەشێنێت. ▪ ئەپڵ لە یەکی حەوتەوە ئیتر چاکردنەوەی ماکبووکەکانی ڕادەگرێت # بەشی بابەت پاشەکەوتکردنی زانیاری لەسەر شریتی DNA چییە؟ ئایا هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی گەشتوونەتە کوێ؟ وە ئایا لە داهاتوودا دەبێتە جێگرەوەی کلاود و هارد؟ # بەشی ڕەنگاڵە لە فلیم و دراما ▪ تۆم هاردی لە ڕۆڵی ڤینومی داهاتوو ▪ نمایشی وەرزی حەوتی گەیم ئۆف ثرۆنس پەخش کرا و دەربارەی ئەو زنجیرەیە بە کورتی ▪ فلیمە زنجیرەی رزندت ئیڤڵیش بەردەوام دەبێت لەدوای دواهەمینەوە کە شەشەم بوو ▪ یاری Need for Speed ئەوڕۆ بەشە نوێیەکەی ئاشکرا دەکات ————- پەخشی ڕادیۆیی یان پۆدکاستی چاوگ بەرنامەیەکی دەنگی زانستی بەردەوامە لەسەر دواهەمین هەواڵەکانی ئایتی و یاری و فلیم و دراماکان بە زمانی کوردی. لەگەڵ کۆمەڵێک خەڵکی شارەزای ئەو بوارە لە کوردستان و دەرەوەی پێکەوە. chawg.org فەیسبووک https://www.facebook.com/chawg تویتەر https://twitter.com/chawg کەناڵی سەرەکی پەخشی ڕادیۆیی چاوگ @chawgpodcast لەسەر تونئین، کە یەکێک لە گەورەترین سەنتەر و برۆدکاستی جیهانییە: tun.in/pigDz یاخود لە ئایتونسی ئەپڵ کە بە فەرمی ڕێگەی داوە: itun.es/i67x5mL یانیش لە کەناڵی چاوگ لە یوتوب: www.youtube.com/c/ChawgOrgCast